تبليغاتX
علیـه‌ اعـدام .....
دفاع از زندانیان سیاسی هیوا بوتیمار و عدنان حسن پور

 نامه‌هایی به‌ عدنان حسن پور و هیوا بوتیمار

image

 

سلام،

 

 امروز پنجاه و دومين روز اعتصاب غذاى شما، شانزدهمين روز اعتصاب غذاى من و هفتمين روز اعتصاب غذاى هادى، اوين و حکيم است. مدتى است که هيچ خبرى از شما نيست و تلاش دايه حاجى (حاج خانم)، هيرو، عرفان و ديگر عزيزانتان براى ديدار با شما بی‌نتيجه مانده است. از وکلايتان هم خبرى نيست و هيچ نمی‌دانيم که چه بر شما می‌گذرد. در اين مواقع، من هميَشه سناريوهاى سياه و خاکسترى و سفيدى را در نظر می‌گيرم و دلم را به سناريوى سفيد خوش می‌کنم. اميدوارم که تا امروز به اعتصاب غذاى خود پايان داده باشيد و اکنون زير نظر پزشکان صدمات وارد شده بر بدنتان در حال التيام باشد.

 

 من هم خوب هستم...

  اعلام اعتصاب غذا تا پايان اعتصاب غذاى عدنان حسن‌پور و هيوا بوتيمار  (کلیک کنید) ا 

 


ادامه مطلب
+ نوشته شده در  چهارشنبه بیست و یکم شهریور 1386ساعت 7:31  توسط ...  | 



ڕێنێسانس نیوز، له‌نده‌ن: به مه‌به‌ستی پڕۆتیستۆکردنی تۆپبارانه‌کانی ئێران و تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و سزای له‌سێداره‌دان بۆ دوو ڕۆژنامه‌وانی کورد، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار، دوێنێ کوردانی به‌ریتانیا، خۆپێشاندانێکی هێمانه‌یان سازکرد.

دوێنێ شه‌ممه‌ به پێشاهه‌نگی ناوه‌ندی چاک و هاوکاری چه‌ند کۆروکۆمه‌ڵه‌ی کوردی، کوردانی به‌ریتانیا له نێوان کاتژمێر 12 بۆ 14 خۆپیشاندانه‌کی هێمنانه‌یان بۆ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ له‌نده‌ن ئه‌نجامدا. خۆپیشانده‌ران ‌وێنه‌ی تاوانه‌کانی رژێمی داگیرکه‌ری ئێران و  هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نوس "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار"یان هه‌ڵگرتبوو و بریاری له‌سێداره‌دانیان له لایه‌ن دادگاکانی ئێرانه‌وه شه‌ڕمه‌زار کرد و به‌سه‌ردانی دروشم و به‌رزکردنه‌وه‌ی پلاکارد، تۆپبارانه‌کانی ئێران و تورکیایان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ئیدانه کرد.

ئه‌م خۆپێشاندانه‌ هێمانه که به‌شداری کوردانی هه‌ر 4 پارچه‌ی کوردستانی لێکه‌وته‌وه‌، زیاتر له 170 که‌سی به‌خۆوه‌ بینی، به‌ڵام کاتێک نوێنه‌ری خۆپێشانده‌ران ویستیان به‌رپرسێکی باڵوێزخانه‌ی ئێران ببینن، ڕێگه‌یان پێنه‌درا و بالوێزخانه‌ی ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده ‌نه‌بوو داخوازی خۆپیشانده‌ران وه‌ربگرن که‌ بریتی بوون له:

  1. راگرتنی ده‌ستبه‌جێی تۆپباران بۆ سه‌ر خاک و خه‌ڵکی کوردستانی باشوور.
  2. داوای لێبوردن له‌ خه‌لکی کوردستان و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و دێهاتانه‌ی زیانی مادیان پێ گه‌یشتوه‌ به‌هۆی ئه‌و تۆپبارانه‌ی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه
+ نوشته شده در  دوشنبه نوزدهم شهریور 1386ساعت 18:9  توسط ...  | 
 
هه‌وال نیوز: نهادهای مدنی ترکیه در نامه ای به سفارت ایران خواستار لغو حکم اعدام دو روزنامه نگار کرد شدند.
با توجه به اطلاعات دریافت شده چند نهاد مدنی ترکیه در شهر آدانا این کشور به همراه گروهی از سازمان حقوق بشر ترکیه شاخه "آدنا" تجمع و با ارسال فاکسی به سفارتخانه ایران خواستار لغو حکم اعدام دو روزنامه نگار کرد شدند.
به گزارش خبرگزاریها از دیاربکر، معترضان به صدور حکم اعدام برای "عدنان حسن پور" و "هیوا بوتیمار" دو روزنامه نگار کرد ایرانی در مقابل اداره پست این شهر تجمع کرده بودند.
در این تجمع " ادهم آچیک آلین " عضو سازمان دفاع از حقوق بشر ترکیه به نمایندگی از نهادهای مدنی ترکیه در سخنانی حکم اعدام برای این دو روزنامه نگار کرد را محکوم کرد.
در سخنان ادهم همچنین به وضعیت عدنان حسن پور و هیوا بوتیمار که بیش از 8 ماه پیش دستگیر و در زندان سنندج بازداشت بوده اند اشاره کرد و حکم اعدام را برای آنها مجازاتی ضد بشری خواند.
همچنین سخنگوی تجمع کنندگان در شهر "ادنا" ترکیه از مجامع بین المللی و افکار عمومی جهان در خواست کرد که برای لغو حکم اعدام این دو روزنامه نگار کرد تلاش نمایند.
 
+ نوشته شده در  دوشنبه نوزدهم شهریور 1386ساعت 18:7  توسط ...  | 

لیلی حسن پورهاوڕێیان و مرۆڤدۆستان، ئەی ئەو کەسانەی ویژدانی ئینسان و ئینسانییەت لە ناختاندایە...
من لە کاتێکدا ئەو نووسراوە دەنووسم کە فرمێسک لەچاوەکانمدا قەتیس ماوە و کوڵی گریانم هەستاوە. بەراستی ناتوانم و نازانم چۆن قەڵەمەکەم بخشێنم بەسەر کاغەزەکەدا بۆ ئەوەی وشەکان رێکوپێک بنوسم.
چاوەکانم وردەوردە خەریکە فرمێسکی لێ ئەبڕێ،

ادامه مطلب
+ نوشته شده در  سه شنبه ششم شهریور 1386ساعت 6:20  توسط ...  | 

 

به‌یاننامه‌ی 12 حیزب له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان بۆ‌ مه‌حکومکردنی بڕیاری ئێعدامی "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" و "واحید بووتیمار

رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد!
کوردستانییه‌ به‌شه‌ره‌فه‌کان!
حوکمی کوشتن و تێرۆر و تۆقاندنی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌مجار له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ هه‌ستاوه‌. ئه‌مجار رۆژنامه‌نووسان و چالاکانی مه‌ده‌نی کورد، له‌ به‌رانبه‌ر وشه ‌و په‌یڤ دا حوکمی گولله‌ و په‌ت و سێداره‌یان به‌سه‌ردا دراوه‌.
رۆژی سێشه‌ممه‌ 17/7/2007 دادگایه‌کی رێژیمی تووتالیتێر و ئازادیکوژی کۆماری ئیسلامی ئێران له ‌سنه‌، له‌ بڕیارێکی ناعادیلانه ‌و سه‌ره‌ڕۆیانه‌دا، حوکمی ئێعدامی بۆ رۆژنامه‌نووس عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و چالاکی مه‌ده‌نی "واحید بووتیمار" ده‌رکردووه‌.
دیاره‌ یه‌که‌مجار نییه‌ رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌وجۆره‌ حوکمه‌یان له‌سه‌ر ده‌درێ. به‌ هه‌زاران خوشک و برای ئێمه‌ له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان له‌ هاتنه‌ سه‌رکاری ئاخونده‌کانه‌وه‌ تا ئیستا حوکمی ئێعدام و له‌ سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌ و له‌سه‌ریان جێبه‌جێ کراوه‌.
ئه‌م سه‌ره‌ڕۆییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا له‌ نێو ئێراندا قه‌تیس نه‌ماوه‌ و سنوره‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی بڕیوه‌ و پۆلێک سه‌رکرده‌ی ناسراو و سه‌دان تێکۆشه‌ری کورد، له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی ئێران به‌ بڕیاری گه‌وره‌ به‌رپرسانی کۆماری ئێسلامی تێرۆر کراون.
ده‌ر کردنی حو‌کمی ئێعدام بۆ رۆژنامه‌نووسان و چالاکانی مه‌ده‌نی که‌ ته‌نیا چه‌کی ده‌ستیان خامه‌ و وشه‌یه‌، له‌ لایه‌ک ئه‌و په‌ڕی دڕنده‌یی ئه‌و رێژیمه‌ ده‌گه‌یه‌نێ و له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ به‌هێند نه‌گرتنی بڕیارنامه ‌یه‌ک له‌ دووای یه‌که‌کانی کۆمیسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌ که‌ ده‌یان جار، کۆماری ئێسلامی سه‌باره‌ت به پێشێلکردنی‌ مافه‌کانی مرۆڤ مه‌حکووم کردووه‌.
سه‌پاندنی حوکمی ئێعدام به‌ سه‌ر براکانمان له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستان، هه‌لومه‌رجی وێکچووی ژیانی رۆله‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ هه‌موو کوردستانی‌ بنده‌ستی دیکتاتۆران و ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ره‌رۆ و چاره‌نووسی هاوبه‌شمان نیشان ده‌دا.
بۆیه‌، ئێمه ‌نۆێنه‌رانی ئه‌و حیزب و رێکخراوه ‌کوردی و کوردستانیانه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندراوه‌ هاوبه‌شمان واژۆ کردووه‌، ویڕای مه‌حکومکردنی لێبڕاوانه‌ی بڕیاری بێدادگای کۆماری ئیسلامی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر چی زووتری ئه‌و حوکمه‌ و ئازادیی "عه‌دنان حه‌سه‌نپووری" و "واحید بووتیمار" و هه‌موو گیراوانی سیاسیی دیکه‌ین.
ئێمه‌ داوا له‌ هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌ نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی وه‌ک: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتووه‌کان، پارلمانی ئوروپا، رێکخراوی لێبوردنی نێو نه‌ته‌وه‌یی، هیومه‌ن رایت واچ، ئه‌نجومه‌نی جیهانی قه‌ڵه‌م و سه‌رجه‌م رێکخراوه‌ مرۆڤدۆسته‌کان ده‌که‌ین به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌کی مومکین کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و حوکمه‌ و ئازادکردنی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و واحید بووتیمار بخه‌نه‌ ژێر گوشاره‌وه‌.
ئێمه‌ له‌ خه‌م و نیگه‌رانیی بنه‌ماڵه‌ و ئازیزانی عه‌دنان و واحید دا، هاوبه‌شین.

پارتی ئازادی کورد له‌ سوریا‌
پارتی دیمۆکراتی کورد له‌ سوریا‌ - الپارتی
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان PWD
پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتی کورد له‌ سوریا‌
پارتی دیمۆکراتی کوردستانی باکور – PDK
پارتی پێشڤه‌ڕۆی دیمۆکراتی کورد له‌ سوریا‌
پارتی سوسیالیستی کوردستان PSK
رێکه‌ڤتنی دیمۆکراتی کورد له‌ سوریا‌ - وفاق
پارتی یه‌کێتی کورد له‌ سوریا‌ (یه‌کێتی)
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
پارتی ئازادیی کوردستان PAK
 
21/7/2007

+ نوشته شده در  سه شنبه ششم شهریور 1386ساعت 6:17  توسط ...  |