بنار: ئه‌مڕۆ شه‌ممه ۲۷‌ی ڕێبه‌ندان هیوا بووتیمار چالاکی مه‌ده‌نی بۆ جاری دوه‌م دادگایی کرایه‌وه.
هیوا بووتیمار چالاکی مه‌ده‌نی له ڕێکه‌وتی ۲۶/۴/۸۶ دا له لایه‌ن شوعبه‌ی یه‌کی دادگای شاری مه‌ریوانه‌وه به دادوه‌ری دادوه‌ر سوڵتان به‌خش بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌رکرا. به‌ڵام دواتر له دیوانی باڵا، بڕیاری له سێداره‌دانه‌که‌ی ڕه‌ت کرایه‌وه‌و بۆ دادگایی کردنه‌وه‌ی دووباره نێردرایه‌وه بۆ مه‌ریوان.
کاتژمێر ۹.۴۵ ی به‌یانی دانیشتنی دادگایی بووتیمار به ئاماده بوونی پارێزه‌ره‌که‌ی موحه‌مه‌د ساڵه‌حی نیکبه‌خت و به دادوه‌ری حامێدی سوڵتان به‌خش ده‌ستی پێکردو له نزیکه‌ی کاتژمێر ۲ی دوانیوه‌ڕۆ دا کۆتایی پێ هات.
رێنێسانس نیوز: سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کوردستان له تاران، له دیدارێکیدا له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی، داوای لێکردووه پێش به ئێعدام‌کرانی ڕۆژنامه‌نووسی به‌ندکراو عه‌دنانی حه‌سه‌نپوور بگرێت.
به‌هرام وه‌له‌دبه‌گی، له لێدوانێکیدا بۆ ڕێنێسانس وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه گوتی: "جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار داوایه‌که‌ی ئێمه په‌سه‌ند کرد و پێشی ڕاگه‌یاندین که به ناوی ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستانی ئێرانه‌وه نامه‌یه‌کی بۆ بنووسین تا ئه‌ویش له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌کی خۆیدا بۆ ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی ڕه‌وانه بکات." وه‌له‌دبه‌گی ڕوونیشیکرده‌وه که "نامه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات، له ڕێگای کۆسره‌ت ڕه‌سووڵه‌وه، گه‌یشتۆته ده‌ستی مام جه‌لال."
وه‌له‌دبه‌گی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که نازانێ داخوا مام جه‌لال نامه‌که‌ی بۆ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ناردووه یان نا، به‌ڵام هیوای خواست که ئه‌و کێشه‌یه به‌م زووانه چاره‌سه‌ر ببێت.
وه‌له د‌به‌گی ئه‌وه‌شی وه‌بیر هێنایه‌وه که ماوه‌یه‌ک پپش له ئێستا هه‌یئه‌تێک له رۆژنامه‌نووسانی کورد، له‌گه‌ڵ مه‌هدی که‌روبی سه‌رۆکی پپشووی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ئێران و سه‌رۆکی حیزبی ئیعیتمادی میللی له تاران دیداریان کردووه ئاماژه‌شی به‌وه کرد که له‌م دیداره‌دا هاوڕێ له‌گه‌ڵ محمه‌د عه‌لی ته‌وفیقی به نوینه‌رایه‌تی هه‌یئه‌ته‌که داوایان له که‌روبی کردووه، داوا له رابه‌ری شورشی ئیسلامی ئێران بکات که عه‌دنان حسن‌پور ئێعیدام نه‌کرێت.
به‌گوێره‌ی لێدانه‌که‌ی وه‌له‌دبه‌گی مه‌هدی کروبی هه‌مان ڕۆژ نامه‌یه‌کی له‌و بواره‌وه ئاراسته‌ی رابه‌ری ئێران کردووه و به ته‌له‌فۆنیش داوای له سه‌رۆکی قوه‌ی قه‌زاییه‌ی ده‌وڵه‌ت کرد که بێش به ئێعیدامی عه‌دنانی حه‌سن‌پوور بگرێت.
ڕێنێسانس نیوز: دوای ئه‌وه‌ی ڕیکخراوی هه‌واڵده‌رانی بێ‌سنوور ـ لقی سوێد، خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ئازادیی چاپه‌مه‌نی به عه‌دنانی حه‌سه‌ن پوور ڕه‌وا دیت، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سوێد له نامه‌یه‌کدا بۆ سه‌رۆکی ڕیکخراوه‌که "گونێل وه‌رنێر" ناڕزایه‌تیی خۆی هێنایه زمان.
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی له سوێد، حه‌سه‌نی قه‌شقایی له‌و نامه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به لێدوانه‌کانی پارێزه‌ری حه‌سه‌ن پوور، حه‌مه ساڵحی نیکبه‌خت و دانپێدانانه‌کانی خودی عه‌دنان کردووه و بانگه‌شه‌ی کردووه که تۆمه‌ته‌کانی عه‌دنان، به‌پێی وته‌ی خۆی و پارێزه‌ره‌که‌ی،
خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ئازادی رۆژنامه‌نوسی رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوری لقی سوید به‌خشرایه رۆژنامه‌وانی كورد عه‌دنان حه‌سه‌نپوور.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كه‌مپه‌ینی جیهانی رۆژنامه‌نوسان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره له سه‌ر عه‌دنان حه‌سه‌نپور رایگه‌یاند: خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی رۆژنامه‌نوسی رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوری وڵاتی سوید به‌خشراوه‌ته ئه‌م رۆژنامه‌نوسه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند ئه‌م خه‌ڵاته له 20ی فیبریه‌ی ئه‌مساڵدا له ڕێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی سێ وه‌زیری وڵاتی سوید و له‌وانه وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌به‌خشرێته بنه ماڵه‌ی حه‌سه‌نپوور.
هه‌روه‌ها وابڕیاره له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا جگه له به‌خشینی خه‌ڵات به عه‌دنان حه‌سه‌نپور، ڕێز له هیوا بوتیمار چالاكی مه‌ده‌نی كه هاوكات له‌گه‌ڵ عه‌دنان له لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری مه‌ریوانه‌وه سزای سێداره‌ی به سه‌ردا سه‌پا بگیرێت.
شایانی باسه رٍِێكخراوی ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و پاراستنی گیانی هه‌واڵنێرانی ئیتالیاش ساڵی رابردو خه‌ڵاتی ئازادی رۆژنامه‌نوسانی به‌خشیه هه‌ردو رۆژنامه‌نوس عه‌دنان حه‌سه‌نپور و هیوا بوتیمار.
ئه‌م خه‌ڵاته كۆتایی مانگی نوڤه‌مبه‌ری رابردو له شاری سی ینا له ئه‌یاله‌تی توسكانی ئیتالیا به نوینه‌رایه‌تی عه‌دنان و هیوا به‌خشرایه خاتوو له‌یلی حه‌سه‌نپور و هادی بوتیمار.
عه‌دنان حه‌سه‌نپور و هیوا بوتیمار رۆژنامه‌نوس و چالاكی مه‌ده‌نی شه‌ش مانگ پێش ئێستا به تاوانی دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ خودا سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پا و سه‌پاندنی ئه‌م سزایه ناڕه‌زایه‌تێكی بێ وێنه‌ی جیهانی به‌دواوه بو كه تاهه‌نوكه‌ش به‌رده‌وامه.
دادگای باڵای ئێران له‌پێداچوونه‌وه‌ی به دۆسیه‌ی ئه‌م دو چالاكه كورده‌دا سزای سێداره‌ی هیوا بوتیماری هه‌ڵوه‌شانده‌وه و هاوكات سزای عه‌دنان حه‌سه‌نپووری ئه‌رێ كرد.
فشارها بر عدنان حسن پور روزنامه نگار کرد محکوم به اعدام برای اعترافات تلویزیونی فقط و فقط توجیه اقدام غیر قانونی ایران و دستگاههای قضایی در مورد این پرونده از جمله برخوردهای غیر اصولی و نهایتاً صدور حکم اعدام برای وی است که موجی از اعتراضات جهانی بی سابقه ای را در پی داشت.
شیوه و روش دولتهای تمامیت خواه و زور گویی همیشه مستلزم در پیش گرفتن رویه های بوده است که مغایر با قوانین و اصول انسانی و اخلاقی بوده است که در راس آن می‌توان به نقض محسوس حقوق بشر اشاره کرد.
همواره حاکمان و حکومتهای غیر دمکراتیک برای پایداری و تداوم سلطه و شوکت معجول خویش در قدرت، ناگزیر از اعمال قدرت به طرق مختلف آن بوده اند چه این رویه ها در بخش‌های خارجی و حاشیه ای بوده باشد و چه آنکه دامنه گستره آن کم‌تر و تنها در ممالکی باشد که قدرت را در دست دارند. مروری برتاریخ اثباتگر این ادعا است که