حقوق انسان: ئه‌گه‌رچی نه‌متوانی به خزمه‌تی ئێوه‌ی مرۆڤدۆست و سه‌ربازانی ڕاگه‌یاندن و پشتیوانانی ئازادیی ڕاده‌ربڕین بگه‌م و له نزیکه‌وه ڕووبه‌ڕوو سوپاسی به‌ڕێزتان بکه‌م که خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی خۆتان به‌خشییه عه‌دنانی برای من، به‌ڵام له دووره‌وه خۆشه‌ویستی و ده‌سخۆشیی من و بنه‌ماڵه‌که‌م قه‌بووڵ بفه‌رموون.
باش ده‌زانم ئه‌گه‌رچی پاش ئه‌و بڕیاره‌ی ئێوه بۆ به‌خشینی خه‌ڵاتی ئازادیی رۆژنامه‌وانیی به عه‌دنان، تووشی هه‌ندێ گرفت و له‌وانه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گله‌ییه‌کانی باڵوێزی ئێران له وڵاته‌که‌ی خۆتان بوونه‌وه، به‌ڵام ئێوه سه‌ربه‌رزانه له بڕیاره‌که‌تان پاشگه‌ز نه‌بوونه‌وه و درێژه‌تان به خه‌باتی ئینسانیی خۆتان دا بۆ رێزگرتن له ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ئه‌وانه‌ی له‌م پێناوه‌دا بوونه‌ته قوربانی و له حوکوومه‌ته نادیموکراتییه‌کان ڕووبه‌ڕووی سزای قورس و بگره وه‌ک عه‌دنان سزای ئیعدام بوونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش جیگه‌ی شانازییه بۆ رێکخراوه سه‌ربه‌خۆکه‌ی ئێوه.
ئێمه له وڵاتێک‌دا ده‌ژیین که ته‌نانه‌ت ئازادییه تاکه که‌سییه‌کانیشمان رووبه‌ڕووی به‌ربه‌ست ده‌بێته‌وه و ده‌سه‌ڵات ڕێگره له‌به‌رده‌م زۆربه‌ی هه‌ره زۆری مافه سه‌ره‌تاییه‌کانماندا. به‌ڵام وێڕای ئه‌مانه‌ش بێ‌هیوا نه‌بووینه و شانازی ده‌که‌ین که له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌مان مرۆڤدۆستان و لایه‌نگرانی ئازادی بێدارن و هاواری مافخوازیمان ده‌بیسن. ئێوه ڕۆژنامه‌نووسانی سوید هاوده‌نگ بوون له‌گه‌ڵ ده‌نگی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌دا که بێ‌ئاگا نین له زوڵم و زۆر و ناهه‌قییه‌کانی ئه‌م جیهانه و له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا به‌گوڕ و ماندوونه‌ناسانه شانتان داوه‌ته به‌ر ئه‌رک و به‌ر پرسیارێتیی ڕاسته‌قینه‌ی خۆتان.
هیوادارم عه‌دنانیش هه‌رچی زووتر بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی بنه‌ماڵه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی جیهان و ده‌س به‌چالاکییه‌کانی خۆی بکاته‌وه که شتێک نه‌بوو جگه له ده‌ربڕینی راستییه‌کان و ده‌رخستنی ناهه‌قییه‌کان. به‌و هیوایه‌ش که ئیتر زه‌بر و زه‌نگ له دژی ڕۆژنامه‌نووسان و چالاکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته نادیموکراتییه‌کانه‌وه له سه‌راسه‌ری جیهان بوونی نه‌مێنێت و ڕێز له ئازادیی بیر و قه‌ڵه‌م له هه‌موو بواره‌کانیدا بگیرێت.
دیسانه‌وه وه‌کوو خۆم و له باتی عه‌دنانیش که ئێستا له زینداندایه و بیر له په‌تی سێداره ده‌کاته‌وه سوپاستان ده‌که‌م و هه‌ر لێره‌شه‌وه داوا له هه‌موو مرۆڤدوستانی جیهان ده‌که‌م که له ئاست پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت سه‌رکوتی مرۆڤه پێشڕه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگا له هه‌ر شۆێنیکی دنیا بێده‌نگ نه‌بن و به هه‌ر شێوازیکی مومکین بۆ نه‌جاتی گیانی ئینسانه‌کان هه‌وڵبده‌ن.
له‌یلی حه‌سه‌نپوور
20/02/2008

ڕێنێسانس نیوز؛ ئاسۆ ساڵح، ستۆکهۆڵم
ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 20ی فێڤریه، له ڕیوڕه‌سمێکدا که بۆ به‌خشینی خه‌ڵاتی ساڵی 2007ی ڕیکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور لقی سوێد به ڕۆژنامه‌نووسی به‌ندکراو عه‌دنانی حه‌سه‌نپوور پێکهاتبوو، وێرای به‌خشینی خه‌ڵاته‌که، هه‌واڵی پووچه‌ڵکرانه‌وه‌ی حوکمی ئێعدامی حه‌سه‌نپووریش ڕاگه‌یه‌نرا.
له ڕیوڕه‌سمه‌که‌دا، که به به‌شدرایی نزیک به حه‌فتا سیاسه‌توان، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس له ساڵۆنی چاپه‌مه‌نیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد به‌ڕیوه‌چوو، سه‌ره‌تا به‌رپرسی لقی سوێدی ڕیکخراوی هه‌واڵده‌رانی بێ‌سنوور، خاتوو گونێل وه‌رنه‌ر، وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و تێیدا ڕه‌خنه‌ی توندی له سه‌فیری ئێران له وڵاتی سوێد گرت. ئه‌و گوتی: