
خۆرهه ڵات نیوز: رۆژنامه‌وان له‌یلی حه‌سه‌نپورخوشكی عه‌دنان حه‌سه‌نپور رۆژنامه‌وانی به‌ندكراوی كورد كه سزای له‌داردانی به‌سه‌رداسه‌پاوه له به‌رده‌م په‌رِله‌مانتارانی هه‌رێمی باسك له په‌رِله‌مانی ئه‌و هه‌رێمه له ئیسپانیا داكۆكی له زیندانیانی سیاسی كوردستان و ئێران كرد.
رۆژی دوشه‌ممه 16/6/2008 حه‌سه‌نپور له وته‌كانیدا له په‌رله‌مانی باسك به ئاماژه‌دان به ره‌وشی گیراوان و به‌ندكراوانی سیاسی جارێكی‌تر داوای له جیهانیان كرد كه ده‌رهه‌ق به‌پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ بێده‌نگ نه‌بن و پشتیوانی زیندانیان و به‌ندكراوان بن.
ده‌قی وته‌كانی له‌یلی حه‌سه‌نپور بخوینه‌ره‌وه:
زۆرخۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم كه خۆم له‌ناو كۆمه‌ڵێك مرۆڤدا ده‌بینم كه به بێگوێدانه سنوره جوگرافیایه‌كان و به بێ گۆێدانه جیاوازیه نه‌ته‌وه‌یی و زمانی و ره‌گه‌زیه‌كان، مرۆڤه‌كانیان خۆش ده‌وێ و ئازادی به مافی ره‌وای هه‌ر تاكێك ده‌زانن، خۆتان باش ده‌زانن كه من خه‌ڵكی وڵاتێكم كه ساڵه‌هایه به دوای ناسنامه‌ی خۆماندا ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌ردرێین و راوده‌نرێین و زیندانی ده‌كرێین و له سێداره‌ده‌درێین. له ولاته‌كه‌ی من سه‌ره‌تایه‌ترین مافه‌كانی مرۆڤایه‌تی زه‌وت كراوه و ئه‌وه‌شی هه‌وڵی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافه زه‌وتكراوانه‌دابێت له‌م پێناوه‌دا بۆته قوربانی، له‌باكوری وڵاته‌كه‌م ته‌نانه‌ت تا ماوه‌یه‌كی پێش ئێستا قسه‌كردن به زمانی دایكیش یاساغ بوو و تا هه‌نوكه‌ش له‌هه‌ره شته سه‌ره‌تایه‌كان بێ به‌شن و له پێناو ئه‌ستاندنی ئازادی و زیندوكردنه‌وه‌ی كه‌لتور و زمان و ئازادی خاكه‌كه‌یان گیرۆده‌ی شه‌رِێكی چه‌په‌ڵ و نه‌گریس بوون كه‌رۆژانه قوربانی ده‌ده‌ن و گیانی خۆیان له سایه‌ی سیاسه‌تی شوڤینیسته‌كان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
له‌باشوری ولاته‌كه‌م كه تاكه سۆمایه بۆ نه‌ته‌وه سته‌مدیده‌كه‌م هێشتا ئارامی وسه‌قامگیری فه‌راهه‌م نه‌بووه و زامه‌كانی ئه‌نفال و ته‌عریب و هه‌ڵه‌بجه له په‌نای ده‌ستێوه‌ردانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی وڵاتانی دراوسێ و تۆپبارانكردنی رۆژانه‌ی گوند و لادێكان و ئاواره بوونی هه‌زاره‌ها كوردی چه‌وساوه له نیشتمانه‌كه‌ی خۆیان ئازار ده‌رن و سارێژ نه‌بوون و هیوا به ژیان له‌وێش هێشتا به ده‌گمه‌ن ده‌بینرێ.
له‌رۆژئاوای وڵاته‌كه‌م هێشتا به ده‌یان هه‌زاركه‌س خاون هیچ جۆره ناسنامه‌یه‌ك نین و بێ به‌شن و له جێژن و بۆنه‌كانیاندا هه‌موساڵێك ده‌درێنه به‌ر ده‌سترِێژی گوله‌و به به‌رده‌وامی هیلاكی ده‌ستی سیاسه‌ته‌كانی رژیمی به‌عسی ده‌سته‌خوشكی رژیمه رۆخاوه‌كه‌ی سه‌دامن.
ئیتر باش ئاگادارن كه له خۆرهه‌لاتی ولاته‌كه‌م پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ و زیندانیكردن و توندوتیژی خه‌ڵكی هه‌ژار و بێده‌ره‌تان و ژنان و له سێداره‌دان بونه‌ته سه‌ردێرِ و مانشێتی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری رۆژنامه و میدیا جیهانیه‌كان.
رۆژنیه هه‌واڵی ده‌ستگیری و كوشتن و راوه‌دونان له ئێران به تایبه‌ت له ناوچه ژێرده‌سته‌كانی وه‌ك به‌لوچستان و كوردستان و ئازه‌ربایجان و ئه‌هواز نه‌بیستین رۆژانه هه‌واڵی داخستنی رۆژنامه و بڵاوكراوه‌كان و گوشار بۆ سه‌ر روشنبیران ورۆژنامه‌نوسان و كرێكاران و ژنان و بریاری تازه‌ی له سێداره‌دان بۆ چالاكان وسیاسیان بونه‌ته بابه‌تی باسكردن و هه‌ڵوه‌سته‌كردن.
ئێران ئه‌وه چه‌ندین ساڵه بۆته گه‌وره‌ترین زیندانی رۆژنامه‌نوسان له روژهه‌لاتی ناوه‌راست و به‌رده‌وام دویه‌مین وڵاته بۆ ئیعدام له جیهاندا و ئه‌گه‌ر به پێی رێژه پێوانه بكرێت له‌م یه‌كه‌شدا هه‌ر پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه له‌جیهاندا و هه‌موو راپۆرت و لێكۆڵینه‌و جیاوازه‌كان له سه‌ر ئێران رۆژانه باس له‌ره‌وشێكی خراپ و دژوار ده‌كه‌ن كه مرۆڤدۆستان روبه‌روی ئه‌ركێكی گرینگی مێژویی ده‌كاته‌وه كه له‌م پێناوه‌دا بێده‌نگ نه‌بن.
ئه‌م گوشار و زه‌ختانه هه‌رده‌م بۆ سه‌ر ناوچه كوردنشینه‌كان فراونتر و فراوانتر بووه‌و چالاكانی ئه‌م ناوچانه و خه‌ڵكانی هه‌ژار و چه‌وساوه‌ی ئه‌م ناوچانه پتر و پتر روبه‌رووی هه‌ره‌شه و توقاندن و كوشتن بونه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش له دوساڵی رابردودا گه‌شتۆته لوتكه‌ی خۆی، برِیاری له‌داردانی چالاكان و رۆژنامه‌نووسانی وه‌ك عه‌دنان حه‌سه‌نپور و هیوا بوتیمار و فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر به تۆمه‌تگه‌لی بێ بنه‌ما و له‌دادگایه‌كی ناده‌دپه‌روارنه‌دا وكوشتنی ئیبراهیم لوتفڵاهی خۆیندكاری بێ تاوان و نادیار بوونی چاره‌نووسی ده‌یان زیندانی تر و چالاكانی بواره‌كانی ژنان و خوێندكاری وه‌ك هاناعه‌بدی و روناك سه‌فارزاده و یاسر گولی ومحه‌مه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند و هه‌دایه‌ت غه‌زالی و زۆرێكیتر و هێشتنه‌وه‌ی درێژه‌خایه‌نیان له زیندانه تاكه‌كه‌سیه‌كان وئه‌شكه‌نجه‌ی رۆحی و جه‌سته‌یی هیچ مه‌ودایه‌كی بۆ پێشه‌نگه‌كانی كۆمه‌ڵگه نه‌هێشتۆته‌وه‌و جگه له‌مانه رۆژانه به‌ده‌یان چالاك و نوسه‌ر و رۆژنامه‌وان به ناچاری سه‌ری خۆیان به‌ره‌وه وڵاتێكی ئارام هه‌ڵده‌گرن و له ره‌وشێكی خراپ و له ئاواره‌یدا ده‌بێ رۆحی بریندار و جه‌سته‌ی ئه‌شكه‌نجه‌كراوی خۆیان پیشانی جیهانیان و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ بده‌ن كه به‌ڵكو جێگایه‌ك له‌م سه‌ر زه‌ویه به‌رینه‌دا په‌یدا بكه‌ن وئه‌و ماوه‌یه كه له ژیانیان ماوه به بێ ترس و به‌بێ ئه‌شكه‌نجه و به سه‌ربه‌ستی بژین.
ئێستاله خۆرهه‌ڵاتی كوردستان توقاندن و توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه و گرتن و لێدان هه‌موو سنوره‌كانی به‌زاندوه و به هه‌زاران بنه‌ماله و دایك و كه‌س وكار گیرۆده‌ی بارودۆخ و ره‌وشی گیراوانیان و رۆڵه‌كانیانن كه هه‌ره‌شه‌یان له‌سه‌ره و له‌زیندانه‌كان یان وه‌ك عه‌دنان چاوه‌روانی په‌تی سێداره ده‌كه‌ن و یان چاره‌نوسیان نادیار وترسناكه و ته‌نها هیوا و ئومیدیان هه‌وڵ و پشتیوانی جیهانیان و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤه و ئه‌وانه‌ی باوه‌رِیان به ئازادی هه‌یه. بۆیه هه‌ر لێره‌وه من وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی گیراوێكی سیاسی كه ته‌نها و ته‌نها له‌به‌ر خۆشویستنی نه‌ته‌وه‌كه‌ی وپیشه‌كه‌ی و راستگۆیی و بێده‌نگ نه‌بوون ده‌رهه‌ق زولم و زۆر و هه‌ژاری وپێشیلكاری ئه‌م برِیاره قورسه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه و به نوینه‌رایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی هه‌موگیراوان لێره‌وه و له‌ناو جه‌رگه‌ی وڵاتێك كه به تۆكه‌مه‌یی برِوایان به‌ئازادی هه‌یه و له به‌رده‌م ئه‌م هه‌موو مرۆڤ دۆسته راسته‌قیته‌یه‌دا جاریكی تر وه‌ك هه‌میشه داوا له جیهانیان و رێكخراو وناوه‌نده جیهانیانه‌كان ده‌كه‌م كه‌له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌موو پیِشێلكاری مافی مرۆڤه له ئێران بێده‌نگ نه‌بن و وه‌ك هه‌میشه پشتیوان و یاوه‌ری گیراوان و چالاكانی به‌ندكراوی بواره جیاجیاكان بن.

خۆر هه‌ڵات نیوز
: په‌رِله‌مانی ئه‌یاله‌تی باسك رێوره‌سمێكی شكۆداری بۆ رێزلێنان له عه‌دنان حه‌سه‌نپور و هیوا بوتیمار دو رۆژنامه‌وانی كوردی مه‌حكوم به ئیعدام به‌رِیوه‌برد.ئه‌م مه‌راسیمه به ئاماده‌بوونی له‌یلی حه‌سه‌نپور و هادی بوتیمار خوشك و برای ئه‌م دو به‌ندكراوه كورده دۆێنی دوشه‌ممه له شاری بیلبائو له باكوری رۆژئاوای ئیسپانیا به‌ریوه‌چو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا وتاری په‌رِلمان خۆێندرایه‌وه و پشتگیری په‌رلمانی باسك له بوتیمار و حه‌سه‌نپور دووپات كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها په‌یامی له‌یلی حه‌سه‌نپور و هادی بوتیمار خۆێندرایه‌وه و له په‌یامه‌كه‌یاندا وێرِای پێ‌زانین و ده‌ستخۆشی له كاربه‌ده‌ستان و په‌رله‌مانتارانی باسك جارێكی تر داوایان له جیهانیان كرد كه بۆ نه‌جاتی گیانی براكانیان كه ساڵی پار سزای له‌داردانیان به سه‌ردا سه‌پاوه بێده‌نگ نه‌بن.
هه‌روه‌ها بریار وایه “پێنی باسك” و “په‌رِله‌مانی نیڤارا”ش پێشوازی له خوشك و برای عه‌دنان و هیوا بكه‌ن و به ئاماده‌بوونی ئه‌وان جاریكی تر پشتیوانی خۆیان له‌م دو به‌ندیه كورده دوپات بكه‌نه‌وه.
له مه‌راسیمه‌كه‌ی په‌رِله‌مانی باسك دا دیاریی سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشكه‌ش به حه‌سه‌نپور و بوتیمار كرا.
پشتیوانی په‌رله‌مانتاران و نوسه‌رانی ئیسپانیایی له درێژه‌ی ئه‌و پشتیوانیه به‌رفراوانه جیهانیه له عه‌دنان حه‌سه‌نپور و هیوا بوتمیار دو رۆژنامه‌وان و چالاكی مه‌ده‌نی كورد دێت كه له لایه‌ن دادگای شۆرِشی مه‌ریوانه‌وه سزای له‌سێداردانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
جگه له‌مه له ماوه‌ی رابردودا چه‌ندین رێكخراوی جیهانی و حكومی و ناحكومی وه‌ك یه‌كێتی ئه‌ورپا، رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بی سنور، رێكخراوی ئه‌منستی ئه‌نترناشناڵ، رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ و... ئیدانه‌ی ئه‌وبرِیاره‌یان كردوه و پشتیوانیان له‌م دوچالاكه كورده كردوه.
هه‌روه‌ها ساڵی رابردو رێكخراوی هه‌واڵنێری و پاراستنی گیانی رۆژنامه‌وانان له ئیتالیا خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی خۆی پیشكه‌ش به‌م دو به‌ندكراوه كورده كرد.
هه‌روه‌ك رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنور لقی سویدیش خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی خۆی به عه‌دنان حه‌سه‌نپور پێشكه‌ش كرد و رێزی له هیوا بوتیماریش گرت.
عه‌دنان حه‌سه‌نپور و هیوا بوتیمار تا ئێستاش برِیاری له‌سێداره‌دانیان له سه‌ر هه‌ڵنه‌گیراوه و چاوه‌رِێی برِیاریی كۆتایی ده‌زگای دادوه‌ری ئێران ده‌كه‌ن پاش ئه‌وه‌ی كه پارێزه‌ره‌كانیان بۆ جاری چه‌نده‌م ناره‌زایه‌تیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م بریاره به‌رزكردۆته‌وه.
حه‌سه‌نپور له حاڵی حازردا له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی سنه و هیوا بوتیماریش له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری مه‌ریوان به‌ندكراون.