باری ته‌ندروستی هیوا بووتیمار له باشیدا نیه
هیوا بووتیمار چالاکی بواری مه‌ده‌نی پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ جاری دوه‌م له دادگای شاری مه‌ریوان به‌سه‌ردا سه‌پێندرایه‌وه ئێستا باری ته‌ندروستی باش نیه.
دوای تاقیکاریه‌کانی پزیشکی که به‌سه‌ر له‌شی بووتیماردا کراوه، بنه‌ماڵه‌ی هیوا بۆیان ده‌رکه‌وتوه که کوڕه‌که‌یان تووشی ته‌نگی هه‌ناسه بوه‌و هه‌ر وه‌ها قژی سه‌ری به‌ره به‌ره ده‌وه‌رێت. پزیشکی تایبه‌تی به‌ندیخانه ڕای وایه که ئه‌و نه‌خۆشیانه نیشانه‌ی خراپی باری ده‌روونی هیوایه که کاریگه‌ری کردوه‌ته سه‌ر جه‌سته‌ی.
شایانی باسه هاوبه‌ندیه‌کانی بووتیمار باس له‌وه ده‌که‌ن که تا ئێستا چه‌ندین جار دادوه‌ری په‌روه‌نده‌که‌ی هیوا (حامێدی سوڵتان به‌خش) هاتوه بۆ لای و به قسه کردنی جۆراو جۆر ویستوویه‌تی ئازاری ده‌روونی بدات. هه‌ر وه‌ها بنه‌ماڵه‌ی بووتیمار باس له‌وه ده‌که‌ن که سوڵتان به‌خش بۆ ئه‌وه‌ی حه‌فتانه ئیزنی چاوپێکه‌وتنی هیوا مۆر بکات زۆر گێچه‌ڵیان پێ ئه‌کات، کاتی واش هه‌یه هه‌ر ناهێڵێت چاویان بکه‌وێ به کوڕه‌که‌یان.
بنار