
خۆر هه‌ڵات نیوز
: په‌رِله‌مانی ئه‌یاله‌تی باسك رێوره‌سمێكی شكۆداری بۆ رێزلێنان له عه‌دنان حه‌سه‌نپور و هیوا بوتیمار دو رۆژنامه‌وانی كوردی مه‌حكوم به ئیعدام به‌رِیوه‌برد.ئه‌م مه‌راسیمه به ئاماده‌بوونی له‌یلی حه‌سه‌نپور و هادی بوتیمار خوشك و برای ئه‌م دو به‌ندكراوه كورده دۆێنی دوشه‌ممه له شاری بیلبائو له باكوری رۆژئاوای ئیسپانیا به‌ریوه‌چو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا وتاری په‌رِلمان خۆێندرایه‌وه و پشتگیری په‌رلمانی باسك له بوتیمار و حه‌سه‌نپور دووپات كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها په‌یامی له‌یلی حه‌سه‌نپور و هادی بوتیمار خۆێندرایه‌وه و له په‌یامه‌كه‌یاندا وێرِای پێ‌زانین و ده‌ستخۆشی له كاربه‌ده‌ستان و په‌رله‌مانتارانی باسك جارێكی تر داوایان له جیهانیان كرد كه بۆ نه‌جاتی گیانی براكانیان كه ساڵی پار سزای له‌داردانیان به سه‌ردا سه‌پاوه بێده‌نگ نه‌بن.
هه‌روه‌ها بریار وایه “پێنی باسك” و “په‌رِله‌مانی نیڤارا”ش پێشوازی له خوشك و برای عه‌دنان و هیوا بكه‌ن و به ئاماده‌بوونی ئه‌وان جاریكی تر پشتیوانی خۆیان له‌م دو به‌ندیه كورده دوپات بكه‌نه‌وه.
له مه‌راسیمه‌كه‌ی په‌رِله‌مانی باسك دا دیاریی سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشكه‌ش به حه‌سه‌نپور و بوتیمار كرا.
پشتیوانی په‌رله‌مانتاران و نوسه‌رانی ئیسپانیایی له درێژه‌ی ئه‌و پشتیوانیه به‌رفراوانه جیهانیه له عه‌دنان حه‌سه‌نپور و هیوا بوتمیار دو رۆژنامه‌وان و چالاكی مه‌ده‌نی كورد دێت كه له لایه‌ن دادگای شۆرِشی مه‌ریوانه‌وه سزای له‌سێداردانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
جگه له‌مه له ماوه‌ی رابردودا چه‌ندین رێكخراوی جیهانی و حكومی و ناحكومی وه‌ك یه‌كێتی ئه‌ورپا، رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بی سنور، رێكخراوی ئه‌منستی ئه‌نترناشناڵ، رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ و... ئیدانه‌ی ئه‌وبرِیاره‌یان كردوه و پشتیوانیان له‌م دوچالاكه كورده كردوه.
هه‌روه‌ها ساڵی رابردو رێكخراوی هه‌واڵنێری و پاراستنی گیانی رۆژنامه‌وانان له ئیتالیا خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی خۆی پیشكه‌ش به‌م دو به‌ندكراوه كورده كرد.
هه‌روه‌ك رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنور لقی سویدیش خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی خۆی به عه‌دنان حه‌سه‌نپور پێشكه‌ش كرد و رێزی له هیوا بوتیماریش گرت.
عه‌دنان حه‌سه‌نپور و هیوا بوتیمار تا ئێستاش برِیاری له‌سێداره‌دانیان له سه‌ر هه‌ڵنه‌گیراوه و چاوه‌رِێی برِیاریی كۆتایی ده‌زگای دادوه‌ری ئێران ده‌كه‌ن پاش ئه‌وه‌ی كه پارێزه‌ره‌كانیان بۆ جاری چه‌نده‌م ناره‌زایه‌تیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م بریاره به‌رزكردۆته‌وه.
حه‌سه‌نپور له حاڵی حازردا له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی سنه و هیوا بوتیماریش له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری مه‌ریوان به‌ندكراون.