ئه‌م رێكخراوه‌یه له راگه‌یه‌ندراوێكی چاپه‌مه‌نیدا رۆژی هه‌ینی
2008.07.04 وێرِای پشتیوانی دوباره له‌م دو چالاكه كورده، خوازیاری هه‌لّوه‌شاندنه‌وه‌ی
سزای له‌داردانی ئه‌وان و ئازادكردنی بێ شه‌رت و مه‌رجیانه.
عه‌دنان حه‌سه‌نپور و هیوا بوتیمار ساڵی رابردو له لایه‌ن دادگای
شۆرِشی شاری مه‌ریوان له پارێزگای كوردستان به تاوانی دژایه‌تی خودا و جاسوسی بۆ
نه‌یارانی كۆماری ئیسلامی سزای له‌داردانیان به سه‌ردا سه‌پا.
پاش ئه‌م برِیاره پشتیوانیه‌كی بێ وێنه‌ی جیهانی له‌م دۆ رۆژنامه كورده كه تا ئێستاش برِیاری له‌داردانیان هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه
كرا و جیهانیان داوای ئازادی ناوبراوانیان كرد.
له ماوه‌ی ساڵی رابردودا سێ خه‌ڵاتی جیهانی به حه‌سه‌نپور و بوتیمار
له لایه‌ن رێكخراوی هه‌واڵنێری و پاراستنی گیانی هه‌واڵنێران له ئیتالیا، رێكخراوی
هه‌واڵنێرانی بێ سنور لقی سوید و ئه‌نجومه‌نی پێنی باسك له ئیسپانیا به خشراوه.
له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی هه‌واڵنێرانی بێ سنوردا، هه‌روه‌ها پشتیوانی له رۆژنامه‌وانی
ئه‌فغانی " په‌رویز كامبه‌خش" كه سزای له سێداره‌دانی به سه‌ردا سه‌پاوه
كراوه و داوای ئازادی ناوبراو كراوه.
هه‌روه‌ها هه‌واڵنێرانی بێ سنور له راگه‌یه‌ندراوه‌که دا دژی پرِۆوژه
یاسای نۆی ئێران كه دادگایی و برِیاری له داردان بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌نته‌رنێت
ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی یاسا و نه‌ریته‌كانی ئێران چالاكیان كرد هه‌موار ده‌كات،
وه‌ستاوه‌ته‌وه و به توندی ئه‌م پرۆژه یاسایه ئیدانه ده‌كات.