کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسییه‌کوردستانییه‌کان‌له‌نۆروێژ :
ده‌زگای قه‌زایی کۆماری‌ئیسلامی ئێران سزای له سێداره‌دانی بۆ رۆژنامه‌وانی کورد عه‌دنان حه‌سه‌نپوور په‌سه‌ندکرد. له‌کاتێکدا هه‌موو دونیا و رێکخراوه‌کانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ، سزای دژی ئینسانی ئێعدام وپێشێل کردنی مافی مرۆڤ له ئێران مه‌حکووم ده‌که‌ن، سه‌رکوت گه‌ران و داگیرکه‌رانی کۆماری ئیسلامی به بێ هیچ شه‌رم و شکۆیه‌ک درێژه به به‌رێوه‌بردنی سزای ئێعدامی سیاسی له کوردستان ده‌ده‌ن. حوکمی ئێعدامی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور رۆژنامه‌وان و چالاکی سیاسی له کوردستان حوکمێکی سیاسی و دژی ئینسانییه و ده‌بێ راوه‌ستێ.
به‌رز بوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی له‌لایه‌ن ئازادی خوازان و بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌رانبه‌ر به‌و هه‌ڵسووکه‌وته بێ به‌زه‌ییانه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان، مه‌رجێکی هه‌ره گه‌وره‌یه بۆ یه‌کگرتویی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی کوردستان، ئێمه بریاری سزای دژی ئینسانیی ئێعدام به سه‌ر عه‌دنان حه‌سه‌نپوور دا به‌توندی مه‌حکووم ده‌که‌ین و داوا له هه‌موو حیزب و رێکخراو و چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی و رێکخراوه ماف پارێزه‌ره‌کانی جیهانی ده‌که‌ین، ده‌نگی ناره‌زایه‌تیی خۆیان له دژی سزای ئێعدام به سه‌رعه‌دنان حه‌سه‌نپوور به‌رز که‌نه‌وه و به‌توندی مه‌حکوومی که‌ن و به هه‌ر چه‌شنی گونجاو بۆ به‌ر گرتن له به‌رێوه‌چونی ئه‌و حوکمه نامرۆڤانه‌یه تێ‌بکۆشن.