بنار:هیوا بووتیمار چالاکی مه‌ده‌نی دوای ماوه‌یه‌کی زۆر له به‌ندیخانه‌ی گشتیی سنه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی گشتیی مه‌ریوان گواسترایه‌وه.
بووتیمار یه‌ک له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا که ئه‌نجومه‌نێکه بۆ پاراستنی ژینگه‌و سه‌رچاوه سروشتیه‌کان، بوو که زستانی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتیلاعاتی مه‌ریوانه‌وه ده‌ستگیر کراو پاشان بۆ ئیتیلاعاتی سنه گواسترایه‌وه. بووتیمار دوای نزیکه‌ی حه‌وت مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر بوون له زیندانه جۆراوجۆره‌کاندا له لایه‌ن دادگای شۆڕشی مه‌ریوان شوعبه‌ی یه‌ک به دادوه‌ری دادوه‌ر سوڵتان به‌خش بڕیاری له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. به‌ڵام ئه‌م حوکمه له لایه‌ن دیوان باڵای وڵات به شێوه‌ی کاتی ڕه‌ت کرایه‌وه.
ڕۆژی ۳۰‌ی نوامبه‌ر هیوا بووتیمار و عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور ڕۆژنامه‌وانی مه‌ریوانی له وڵاتی ئیتالیا خه‌ڵاتی ڕۆژنامه‌وانی ئازادیان پێشکه‌ش کرا، خه‌ڵاته‌کان درا به براو خوشکی ئه‌وان به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و دوو دیلکراوه.
بڕیار وایه بووتیمار له لایه‌ن هه‌مان دادوه‌ره‌وه دادگایی بکرێته‌وه‌و نادیاره که ئه‌مجاره چ حوکمێکی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.