بنار:ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ۲۸‌ی سه‌رماوه‌ز بنه‌ماڵه‌ی بووتیمار دوای ماوه‌یه‌کی هه‌ره زۆر توانیان به شێوه‌ی حوزووری دیداری هیوا بکه‌ن.
له‌م دیداره‌دا بووتیمار ڕایگه‌یاندوه که له به‌ندیخانه‌ی گشتیی دا ئه‌و له سلوولی تاکه که‌سیدایه، چاوی به هیچ به‌ندیه‌کی تر ناکه‌وێت و مافی ئه‌وه‌ی نیه که وه‌کوو زیندانیه‌کانی تر بڕوات بۆ هه‌وا خۆری یان ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی ته‌له‌فوونی هه‌بێت له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یدا.
شایانی باسه هاوسه‌ری هیوا بووتیمار داوای له دادوه‌ر سوڵتان به‌خش کردبوو که ئیزنی ئه‌وه‌ی پێ بدات ڕۆژنامه بنێرێت بۆ هیوا به‌ڵام سوڵتان به‌خش ته‌نها ئیزنی ناردنی ڕۆژنامه‌ی ئێران(ایران)ی پێ دابوو. بۆیه هیوا ئێستا ته‌نها شتێک که به‌ده‌ستی ده‌گات بۆ خوێندنه‌وه ڕۆژنامه‌ی "ایران"ه که ڕۆژنامه‌یه‌که سه‌ر به باڵی موحافزه کاری ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی.