خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ئازادی رۆژنامه‌نوسی رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوری لقی سوید به‌خشرایه رۆژنامه‌وانی كورد عه‌دنان حه‌سه‌نپوور.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كه‌مپه‌ینی جیهانی رۆژنامه‌نوسان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره له سه‌ر عه‌دنان حه‌سه‌نپور رایگه‌یاند: خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی رۆژنامه‌نوسی رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوری وڵاتی سوید به‌خشراوه‌ته ئه‌م رۆژنامه‌نوسه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند ئه‌م خه‌ڵاته له 20ی فیبریه‌ی ئه‌مساڵدا له ڕێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی سێ وه‌زیری وڵاتی سوید و له‌وانه وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌به‌خشرێته بنه ماڵه‌ی حه‌سه‌نپوور.
هه‌روه‌ها وابڕیاره له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا جگه له به‌خشینی خه‌ڵات به عه‌دنان حه‌سه‌نپور، ڕێز له هیوا بوتیمار چالاكی مه‌ده‌نی كه هاوكات له‌گه‌ڵ عه‌دنان له لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری مه‌ریوانه‌وه سزای سێداره‌ی به سه‌ردا سه‌پا بگیرێت.
شایانی باسه رٍِێكخراوی ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و پاراستنی گیانی هه‌واڵنێرانی ئیتالیاش ساڵی رابردو خه‌ڵاتی ئازادی رۆژنامه‌نوسانی به‌خشیه هه‌ردو رۆژنامه‌نوس عه‌دنان حه‌سه‌نپور و هیوا بوتیمار.
ئه‌م خه‌ڵاته كۆتایی مانگی نوڤه‌مبه‌ری رابردو له شاری سی ینا له ئه‌یاله‌تی توسكانی ئیتالیا به نوینه‌رایه‌تی عه‌دنان و هیوا به‌خشرایه خاتوو له‌یلی حه‌سه‌نپور و هادی بوتیمار.
عه‌دنان حه‌سه‌نپور و هیوا بوتیمار رۆژنامه‌نوس و چالاكی مه‌ده‌نی شه‌ش مانگ پێش ئێستا به تاوانی دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ خودا سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پا و سه‌پاندنی ئه‌م سزایه ناڕه‌زایه‌تێكی بێ وێنه‌ی جیهانی به‌دواوه بو كه تاهه‌نوكه‌ش به‌رده‌وامه.
دادگای باڵای ئێران له‌پێداچوونه‌وه‌ی به دۆسیه‌ی ئه‌م دو چالاكه كورده‌دا سزای سێداره‌ی هیوا بوتیماری هه‌ڵوه‌شانده‌وه و هاوكات سزای عه‌دنان حه‌سه‌نپووری ئه‌رێ كرد.