رێنێسانس نیوز: سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کوردستان له تاران، له دیدارێکیدا له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی، داوای لێکردووه پێش به ئێعدام‌کرانی ڕۆژنامه‌نووسی به‌ندکراو عه‌دنانی حه‌سه‌نپوور بگرێت.
به‌هرام وه‌له‌دبه‌گی، له لێدوانێکیدا بۆ ڕێنێسانس وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه گوتی: "جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار داوایه‌که‌ی ئێمه په‌سه‌ند کرد و پێشی ڕاگه‌یاندین که به ناوی ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستانی ئێرانه‌وه نامه‌یه‌کی بۆ بنووسین تا ئه‌ویش له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌کی خۆیدا بۆ ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی ڕه‌وانه بکات." وه‌له‌دبه‌گی ڕوونیشیکرده‌وه که "نامه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات، له ڕێگای کۆسره‌ت ڕه‌سووڵه‌وه، گه‌یشتۆته ده‌ستی مام جه‌لال."
وه‌له‌دبه‌گی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که نازانێ داخوا مام جه‌لال نامه‌که‌ی بۆ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ناردووه یان نا، به‌ڵام هیوای خواست که ئه‌و کێشه‌یه به‌م زووانه چاره‌سه‌ر ببێت.
وه‌له د‌به‌گی ئه‌وه‌شی وه‌بیر هێنایه‌وه که ماوه‌یه‌ک پپش له ئێستا هه‌یئه‌تێک له رۆژنامه‌نووسانی کورد، له‌گه‌ڵ مه‌هدی که‌روبی سه‌رۆکی پپشووی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ئێران و سه‌رۆکی حیزبی ئیعیتمادی میللی له تاران دیداریان کردووه ئاماژه‌شی به‌وه کرد که له‌م دیداره‌دا هاوڕێ له‌گه‌ڵ محمه‌د عه‌لی ته‌وفیقی به نوینه‌رایه‌تی هه‌یئه‌ته‌که داوایان له که‌روبی کردووه، داوا له رابه‌ری شورشی ئیسلامی ئێران بکات که عه‌دنان حسن‌پور ئێعیدام نه‌کرێت.
به‌گوێره‌ی لێدانه‌که‌ی وه‌له‌دبه‌گی مه‌هدی کروبی هه‌مان ڕۆژ نامه‌یه‌کی له‌و بواره‌وه ئاراسته‌ی رابه‌ری ئێران کردووه و به ته‌له‌فۆنیش داوای له سه‌رۆکی قوه‌ی قه‌زاییه‌ی ده‌وڵه‌ت کرد که بێش به ئێعیدامی عه‌دنانی حه‌سن‌پوور بگرێت.