بنار: ئه‌مڕۆ شه‌ممه ۲۷‌ی ڕێبه‌ندان هیوا بووتیمار چالاکی مه‌ده‌نی بۆ جاری دوه‌م دادگایی کرایه‌وه.
هیوا بووتیمار چالاکی مه‌ده‌نی له ڕێکه‌وتی ۲۶/۴/۸۶ دا له لایه‌ن شوعبه‌ی یه‌کی دادگای شاری مه‌ریوانه‌وه به دادوه‌ری دادوه‌ر سوڵتان به‌خش بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌رکرا. به‌ڵام دواتر له دیوانی باڵا، بڕیاری له سێداره‌دانه‌که‌ی ڕه‌ت کرایه‌وه‌و بۆ دادگایی کردنه‌وه‌ی دووباره نێردرایه‌وه بۆ مه‌ریوان.
کاتژمێر ۹.۴۵ ی به‌یانی دانیشتنی دادگایی بووتیمار به ئاماده بوونی پارێزه‌ره‌که‌ی موحه‌مه‌د ساڵه‌حی نیکبه‌خت و به دادوه‌ری حامێدی سوڵتان به‌خش ده‌ستی پێکردو له نزیکه‌ی کاتژمێر ۲ی دوانیوه‌ڕۆ دا کۆتایی پێ هات.