ڕێنێسانس نیوز؛ ئاسۆ ساڵح، ستۆکهۆڵم
ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 20ی فێڤریه، له ڕیوڕه‌سمێکدا که بۆ به‌خشینی خه‌ڵاتی ساڵی 2007ی ڕیکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور لقی سوێد به ڕۆژنامه‌نووسی به‌ندکراو عه‌دنانی حه‌سه‌نپوور پێکهاتبوو، وێرای به‌خشینی خه‌ڵاته‌که، هه‌واڵی پووچه‌ڵکرانه‌وه‌ی حوکمی ئێعدامی حه‌سه‌نپووریش ڕاگه‌یه‌نرا.
له ڕیوڕه‌سمه‌که‌دا، که به به‌شدرایی نزیک به حه‌فتا سیاسه‌توان، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس له ساڵۆنی چاپه‌مه‌نیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوێد به‌ڕیوه‌چوو، سه‌ره‌تا به‌رپرسی لقی سوێدی ڕیکخراوی هه‌واڵده‌رانی بێ‌سنوور، خاتوو گونێل وه‌رنه‌ر، وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و تێیدا ڕه‌خنه‌ی توندی له سه‌فیری ئێران له وڵاتی سوێد گرت. ئه‌و گوتی: "ئێمه له وه‌ڵامه‌که‌ماندا به باڵوێزی ئێران له سوێدمان ڕاگه‌یاندووه که ا ئێستا هیچکام له تۆمه‌ته‌کانی عه‌دنانی حه‌سه‌نپوور نه‌سه‌لمێنراون، به‌ڵام ئاغای باڵوێز به‌پێچه‌وانه‌ی نامه‌ی خۆی که به زانابوونه‌وه بڵاویکرده‌وه، نه‌ته‌نیا ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی بڵاو نه‌کرده‌وه، ته‌نانه‌ت وه‌ڵامێکی ئێمه‌شی نه‌دایه‌وه." ئه‌و وێرای ئاماژه به‌ه که عه‌دنانی حه‌سه‌نپوور ڕۆژنامه‌نووسه، گوتی: "هه‌ڵوێستی لێپرسراوه ئێرانییه‌کان ئه‌وه نیشان ده‌دات که ناڕه‌زایه‌تییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له ئێران، کاریگه‌رن." سه‌فیری ئێران پێشتر له نامه‌یه‌کدا بانگه‌شه‌ی کردبوو که "تاوانه‌کانی عه‌دنانی حه‌سه‌نپوور تاوانی چاپه‌مه‌نی نین و بۆیه‌ش ئه‌و شایانی خه‌ڵاتی چاپه‌مه‌نی نییه."
ڕۆژنامه‌نووس و کارگێڕی ڕادیۆی کوردیی سوێد (زایه‌ڵه)ناسری سینا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌نپوور نه‌انتوانیبوو خۆیان بگه‌یه‌ننه سوێد، به نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌وان خه‌ڵاته‌که‌ی وه‌رگرت. ناوبراو هاوکات که وته‌کانی له‌یلی حه‌سه‌نپوور، خوسکی ڕۆژنامه‌نووسی به‌ندکراو عه‌دنانی حه‌سه‌نپووری وه‌رده‌گێڕایه سه‌ر زمانی سوێدی، به پشتبه‌ستن به لێدوانێکی ساڵحی نیکبه‌ختیش ئاشکرای کرد که "حوکمی ئێعدامی حه‌سه‌نپوور پووچه‌ڵکراوه‌ته‌وه."
ئه‌و گوتی: "به‌وته‌ی ئاغای نیکبه‌خت لانیکه‌م یه‌کێک له تۆمه‌ته‌کانی حه‌سه‌نپوور تۆمه‌تی چاپه‌مه‌نییه و به‌و هۆیه‌وه‌ش له‌و خاڵه‌دا به دانی سزایه‌کی 200هه‌زارتمه‌نی حوکم دراوه." ئه‌و هه‌روه‌ها به خۆشبینییه‌وه ڕایگه‌یاند که "حوکمی ئێعدامی حه‌سه‌نپوور له‌م دواییه‌دا، دوای گێڕانه‌وه‌ی دۆسیه‌که‌ی و ته‌رخانکردنی سێ قازی له‌لایه‌ن شاهروودی سه‌رۆکی دیوانی باڵای وڵاته‌وه، پووچه‌ڵکراوه‌ته‌وه و به پارێزه‌ره‌که‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه که حوکمی سه‌پێنراو له‌گه‌ڵ تاوانه‌کانی ناوبراو یه‌کناگرێته‌وه." ئه‌و ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه که دۆسیه‌ی ناوبراو، بۆ ده‌رکردنی حوکمێکی شیاوتر، جارێکی دیکه ڕه‌وانه‌ی دادگا ده‌کرێته‌وه."
سینا ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه که هۆی ئاشکرا نه‌کردنی ئه‌و هه‌واڵه ئه‌وه بووه که پارێزه‌ری ناوبراو له‌وه نیگه‌ران بووه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه قورسایی بخاته سه‌ر دۆسیه‌ی موه‌کیلێکی دیکه‌ی به‌ناوی ئیبراهیمی لوتفوڵاهی.
له‌کۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا سه‌رۆکی ڕیکرخاوی هه‌واڵده‌رانی بێ‌سنوور (لقی سوێد) داوای له ده‌وڵه‌تی سوێد کرد که له‌پێناو ڕزگارکردنی عه‌دنانی حه‌سه‌نپوور و دیکه‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی گیراودا که‌مکاری نه‌کات.