ڕێنێسانس نیوز؛ تایبه‌ت: هیوا بووتیمار، له دامه‌زرێنه‌رانی (ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا)،بۆ جاری دووهه‌م له دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی‌دا له مه‌ریوان، به ئێعدام مه‌حکووم کرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار وێرای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واله به ڕێنێسانس، ڕوونیکرده‌وه که حوکمه‌که تا ئێستا به فه‌رمی به بنه‌ماڵه و پارێزه‌ره‌کانی ئه‌و چالاکه کورده ڕاناگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام ئاشکرایکرد که دادگا، به زاره‌کی (شفاهی) حوکمه‌که‌ی به یه‌کێک له پارێزه‌ره‌کانی هیوا ڕاگه‌یاندووه.
حوکمی ئێعدامی هیوا بووتیمار که پێشتر له دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران له مه‌ریوان ده‌رچوبوو، له لایه‌ن دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامییه‌وه، به‌هۆی کێشه‌یه‌کی ته‌کنیکی له دۆسیه‌که‌یدا، پووچه‌ڵ کرابۆوه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌که ئاشکرای کرد که بووتیمار، له‌و دادگایه که پێشتر حوکمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاندبوو، به‌بێ ئاماده‌یی پارێزه‌ره‌که‌ی،ڕۆژی 27ی ڕێبه‌ندان بۆ جاری دووهه‌م به ئێعدام مه‌حکووم کراوه و کومیته‌ی هاوبه‌شی پشتیوانی له عه‌دنانی حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیماریش پێشتر له لێدوانێکدا بۆ ڕێنێسانس پشتڕاستیان کردبۆوه که له‌و بواره‌وه هه‌واڵیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
هیوا بووتیمار ئێستا له گرتووخانه‌یه‌کی مه‌ریوان به‌ندکراوه.